1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
دوای چاکنەکردنى بۆری ئاوی قەزای شارەزوور، سەرەنجام بۆرییەکە بەیەكجاری ئاو بردی
پەیام
دوای شكانی بۆری ئاوی ناوەندی قەزای شارەزوور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و نەچوونی لا یەنە پەیوەندیدارەكان بەدەمییەوە، شەوی 27 لەسەر 28ـی ئەم مانگە، بەیەكجاری بۆرییەكە ئاو بردی و دۆخێكی دژوار ڕووبەڕووی دانیشتووانی شارەكە بووەتەوە.
جێی ئاماژەیە دەیان ساڵە قەزاكە، بەدەست گرفتی كۆنی و نەبوونی تۆڕی ئاوەوە دەناڵێنێت، دانیشتووانەكەشی زستان و هاوین بێئاوی بەرۆكیان بەرنادات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە