2 کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێران لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە

پەیام

ئەمریكا كۆتاییهاتنی سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێرانی ڕاگەیاند و فەرەنسایش داوای پاراستنی گەرووی هورمز دەكات.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا كۆتاییهاتنی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێرانی ڕاگەیاند و فەرەنساش داوای پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و تانكەرە نەوتەكان لە ناوچەكەدا دەكات.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا جەختی كردەوە كە "سەردەمی هەڕەشەی كەشتییەكانی ئێران بۆ سەر كەشتیوانی جیهانی لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە". 

سێنتكۆم لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس"، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە كە تێیدا تێكشكاندنی چەندین بەلەمی سەربازیی ئێران پیشان دەدات كە پێشتر مەترسییان بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی دروستكردبوو.
 
لەلایەكی دیكەوە، ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت، ستراتیژییەكی نوێی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ئێران لە ڕێڕەوە ئاوییەكان و بەتایبەتی گەرووی هورمز ئاشكرا كرد.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە پێویستی دەستپێكردنی "ئەركێكی نێودەوڵەتی" بەپەلە كردەوە بۆ دابینكردنی ئاسایشی گەرووی هورمز. 

ئاماژەی بەوەش دا كە لە قۆناغی دوای پێكدادانە سەربازییەكانی ئێستا، سیستمێكی "یاوەری سەربازی" بۆ بارهەڵگرە نەوتەكان پەیڕەو دەكرێت، تاوەكو ئازادیی كەشتیوانی و هاتوچۆی بازرگانی لە ناوچەكەدا بە تەواوی مسۆگەر بكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێران لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌: لەبەر ئاسایشتان، رێگه‌ مه‌ده‌ن له‌ وڵاته‌كانتانه‌وه‌ ئیداره‌ی جه‌نگ بدرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بۆردومانى سەربازانی ئەمریكا لە دوبەی كوژراو و برینداری زۆرى لێ کەوتووەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سێیەم كەشتی جەنگی فڕۆكەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكانی یەمەن بۆ یەكەمجار دەستیان بە مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: لە بۆردومانێكی ئێران 12سەربازی ئەمریكی لە سعودیە برینداربوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆردومان كرا و تەلئەبیبیش بە چەندین موشەك پێكرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردەن داوا لە عێراق دەكات ڕێگری لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران بکات

سەرەتا