1 کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا: گەرووی هورمز بە ڕەزامەندیی ئێران یان بە زەبری هێز دەكرێتەوە

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت جەنگەكە چەند هەفتەیەكی دیكە دەخایەنێت، گەرووی هورمزیش هەر دەكرێتەوە ئیدی بە ڕەزامەندیی تاران یان بە زەبری هێز.

ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە، دۆخی سەركردایەتیی ئێرانی بە تەمومژاوییەكی توند ناو برد و ئاشكرای كرد، كە تا ئێستا ڕێبەری باڵا دیار نییە و نازانرێت كێ بڕیار دەدات، بەڵام نامەگۆڕینەوە لە نێوان ئەمریكا و لایەنە ئێرانییەكان لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە بەردەوامە. 

سەبارەت بە گەرووی هورمز، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەپاندنی سەروەریی ئێرانی بەتەواوی ڕەت كردەوە و ئەو كارەی بە پێشینەیەكی مەترسیدار ناو برد كە ڕێگە بە وڵاتان دەدات دەست بەسەر دەروازە نێودەوڵەتییەكاندا بگرن و باج بسەپێنن. ڕاشیگەیاند: گەرووی هورمز بە ڕەزامەندیی ئێران بێت یان بە زەبری هێز و لەلایەن هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە.

ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە دا، تاران ئێستا لە بێهێزترین قۆناغیدایە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، ڕاشیگەیاند، كە سەقامگیری تەنیا بە وێرانكردنی توانای مووشەكی و درۆنەكانی ئێران دێتە دی. هەرگیزیش ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی تا مەترسی لەسەر دراوسێكان و جیهانیش دروست بكات.

وەزیرەكەی ئەمریكا هاوكات جەخت دەكاتەوە كە ئامانجە سەربازییەكانیان لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا دەپێكن نەك چەند مانگێك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: گەرووی هورمز بە ڕەزامەندیی ئێران یان بە زەبری هێز دەكرێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا: لە عێراقەوە هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە سەرمان

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئێران: تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ دیاری دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل دانی پێدا نا، سەدان كەس لە هێرشەكانی شەوى ڕابردوودا برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییان گەیشتە 1189 كوژراو و سێ ڕۆژنامەنووسیش كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئیسرائیل باجی گەورەی بۆردومانکردنى دامەزراوە پیشەسازییەكانمان دەدات

سەرەتا