1 کاتژمێر پێش ئێستا 202 جار خوێنراوەتەوە

بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

پەیام
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد تره‌مپ، تاوتوێی سووککردنی سزای سەر ژمارەیەک کەشتی و کۆمپانیا دەکات کە پێشتر خرابوونە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە ئەوەش بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی کرێی گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی لە بازاڕە جیهانییەکاندا. 

بەپێی میدیا ئەمریکییەکان، ئەم هەوڵەی واشنتن دوای چەند ڕۆژێک لە بڕیارێکی پێشووی تره‌مپ دێت کە تێیدا سزاکانی سەر کەرتی وزەی ڕووسی ڕاگرتبوو، هەروەها ئاژانسی رویترز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە گفتوگۆ نوێیەکان بە پلەی یەکەم سەرنج دەخەنە سەر ڕێگەپێدان بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانەی کە پێشتر خراوبوونە لیستی سزاکانەوە و نەوتی ئێران، ڕووسیا و فەنزوێلایان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەگواستەوە. 

بەرپرسەکە ڕوونی کردەوە کە مەبەست لەم هەنگاوە بۆ ئاسانکاریکردن و هەناردەکردنی بڕی زیاتری بەرهەمە پاڵاوتووەکان و نەوتی خاوە لە ناوچەی کەنداوەوە، ئەوەش بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی وزە. 

لە ڕووی مەیدانی و ئابوورییەوە، جەنگەکانی ئێران و ئۆکرانیا بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و قورسکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم گواستنەوەی نەوتی خاوی ئەمریکا بۆ پاڵاوگە ئاسیاییەکان. ئەمەش وای کردووە کە ناوەندە ئاسیاییەکان پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەن و لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین بەدوای سەرچاوەی جێگردا بگەڕێن، بەتایبەت دوای ئەوەی کرێی گواستنەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەرز بووەتەوە بۆ بەرزترین ئاست لە مێژوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا