1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات
پهیام
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی (یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان)، بەشداریی لە کۆنفرانسی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ: لە چەسپاوەکانەوە بۆ پەیمانی یەکگرتن) کرد.
کۆنفڕانسەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیار لە زانایان، بیرمەندان و کەسایەتییە ئیسلامییەکانی زیاتر لە (٣٠) وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ٢٨ تاوەکوو ٣٠ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا تیشک دەخرێتە سەر کارکردن بۆ دەرکردنی پەیمانێکی گشتگیر بە مەبەستی کۆکردنەوە و یەکخستنی ڕیزەکانی مسوڵمانان، چارەسەرکردنی هۆکارەکانی دابەشبوون و چەسپاندنی کولتووری گفتوگۆ، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پشتگیریی بۆ گەلانی ستەملێکراو بەتایبەتی گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە