24 خولەک پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

يەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆ بوونەوە و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

 

سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان و لێکەوتەکانی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، لیژنەی هاوبەشی یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆ بوونەوە و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە...

بسم الله الرحمن الرحیم

کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی، لەسەر پێشهاتە نوێیەکان و بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵوێستی هاوبەشی خۆیان بەم شێوەیە ڕادەگەیەنن: دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە و بەپێی دەستوور مافی هەموو لایەک دیاری کراوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستووریی جێگیرە و هیچ لایەنێک نابێت لە دەرەوەی دەستوور مامەڵە بکات و مافەکانی لایەنی دیكة پێشێل بکات. 

ئێمە وەک هەردوو لایەن، پێشوازی لە ڕێکخستنی داهاتی سروشتی و سنوورییەکان دەکەین، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت، نەک لە بەرژەوەندیی حزب و گرووپ و کەسانی دەستڕۆیشتوو. داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان، موڵکی گەلە و دەبێت بە شەفافییەت و بە دادپەروەرییەوە خەرج بکرێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیان. 

دڵسۆزان زوو هەستیان بەم مەترسییانە کرد و هۆشدارییان دا، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گوێیان بۆ دڵسۆزان نەگرت و بەردەوام بوون لە سیاسەتی تاکڕەوی و ناشەفافیەت. ئەمڕۆ لێکەوتەکانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە بەسەر هەمووماندا دەشکێتەوە. 

بۆیە داوا دەکەین: حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی، بە گفتوگۆیەکی جددی و بەرپرسیارانە و لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکان چارەسەر بکەن و مووچە و قووتی هاووڵاتیان نەکەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. 

یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتیان و سەروەریی یاسادا، بەردەوام لە هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییەکانیان بەردەوام دەبن. 

کۆمەڵی دادگەری کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامیی
کوردستان
٢٥/١١/٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    يەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆ بوونەوە و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

سەرەتا