16 خولەک پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری و سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانی كۆبوونەوە
پەیام
مامۆستا
عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى لە شارى سلێمانى پێشوازیى لە بافڵ تاڵەبانى
سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى كرد و پێکەوە دوایین پێشهاتە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی یەکێتیی بە
سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامێتیی هەریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو
کۆسرەت ڕەسوڵ و سالار لالە سەرحەد بەشداربوون، لە بەرامبەریشدا شاندی کۆمەڵی
دادگەریی کوردستان پێکهاتبوو لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و
هەریەک لە ڕێبوار حەمەد، ئەنوەر سەنگاوی، شێخ فەخرەدین قادر و نەژاد ئەحمەد،
بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ.
كۆبوونەوەكەی
كۆمەڵ و یەكێتی دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە دێت لەسەرەتای ئەم
مانگەدا كە دواتر لەلایەن یەكێتییەوە بە توندی ئەو جۆرە كاراكردنەوەی پەرلەمان
ڕەتكرایەوە، لە وتەیەكیشیدا بافڵ تاڵەبانی، ئەو جۆرە كاراكردنەوەی پەرلەمانی بە هەوڵێک بۆ "دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات" ناوبرد و هەڵوێستی
توندی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەوەی کە "ئەگەر سەرۆکێک بۆ هەرێم دابنرێت، ئەوانیش
سەرۆک دادەنێن، ئەگەر وەزیر دابنرێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە وەزیر
دادەنێن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە