10/06/2025 195 جار خوێنراوەتەوە

وەرگرتنی گەنم له‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكرد و ئەمساڵ بەرهەمەکەى زۆر دابەزیوە

په‌یام
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئه‌مڕۆ دەست پێدەكات و كۆمەڵێك ڕێنمایییش بڵاو كراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی ئه‌مڕۆ لە سلێمانی و رۆژی 12ـی ئەم مانگە لە هەولێر دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی 2025.

ئەوەیش خراوەتە ڕوو، وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچەكان دەبێت و ئه‌مڕۆ لە پیرەمەگروون و عەربەت و چەمچەماڵ گەنم وەردەگیرێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییانەیش كە بڵاو كراونەتەوە، بۆ وەگرتنی گەنم دەبێت جوتیاران بارهەڵگرەكانیان پڕ لە دانەوێڵە بن و بە یەكڕیز بوەستن، تەنیا شۆفێری بارهەڵگرەكەیش بچێتە ژوورەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكان و ژمارە و ساڵانەی ئەسڵی و كۆپییشیان پێبێت.
داواش كراوە كە جوتباران گەنم بە پیكاب نەبەن بۆ سایلۆكان چونكە وەرناگیرێت.سەبراەت بە بڕى بەرهەمى گەنم، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبارانییەوە جوتیاران لە ئەو دوو ملیۆن دۆنم زەوییەی كە پشت بە باران دەبەستێ بۆ چاندنی بەرهەمی زستانە، تەنیا نیوەیان گەنمیان تێدا چاند و بەشی زۆریشیان لەناو چووە، بەتایبەت لە دەشتەكانی هەولێر و شێخان و بەشێكی پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی گەرمیان و ڕانییە.وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنمی هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك تۆن بوو و پێشبینیشی كرد ئەم ساڵ كەمتر لە ملیۆنێك تۆن بێت."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌خشین خۆراك و ئاوی گه‌یانده‌ ده‌ست 300 خێزان له‌ كه‌رته‌كه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شێك له‌ ئافره‌تان گواره‌و ملوانكه‌و ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستیان ده‌به‌خشن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاره‌بای گوند و قه‌زاكانی سۆران بۆ خوار 5 كاتژمێر له‌ شه‌وو ڕۆژێكدا كه‌م كراوه‌ته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی سۆمای چاوان 10 ساڵه‌ بێ دواكه‌وتن، مووچه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بێ باوكان ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له‌ نوسینگه‌ی به‌خشینی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. دەزگاى بەخشین دەیان ملیۆن دیناری بە كەمدەرامەتان و بێباوكان بەخشی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای بەخشین پێشتر هاوكاریی كوردانی باكوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: بەهۆی بایكۆتەوە ئاستی قوتابیان وەك پێویست نەبووە

سەرەتا