20 کاتژمێر پێش ئێستا
324 جار خوێنراوەتەوە
فێڵێكی دیكه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه ئاشكرا ده‌بێت
فێڵێكی دیكه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان ئاشكرا ده‌بێت، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و لێبڕینه نایاساییه و هیچ په‌یوه‌ندیی به حكومه‌تی فیدراڵیشه‌وه نییه.
د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و له‌سه‌دا سێی لێبڕینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم باسی ده‌كات، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه نییه و له‌سه‌ر خواستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خواستی حكومه‌تی فیدڕاڵیش بێت، داواكارییه‌كی ناڕه‌وایه و له ڕوی یاساییه‌وه هه‌ڵه و سته‌مێكی گه‌وره‌یه له‌فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، بڕی له‌سه‌دا سێ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ و شه‌شه مانگی ڕابردوو له مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشیانه ده‌بڕدرێت كه یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌شیان له مووچه‌ی مانگی شه‌شه‌وه وه‌كوو قه‌رز لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی كه لێبڕینی خانه‌نشینی به‌پێی یاساكه له‌سه‌دا 10یه، به‌ڵام به‌پێی یاسای هه‌رێم له‌سه‌دا 7یان لێ بڕاوه.
سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕیاره یاساكه له ساڵی 2014ـه‌وه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمدا جێبه‌جێ بكرێت، پێویسته ئه‌و هه‌موو زیادكردنه‌ی مووچه‌یه‌شیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه كه به‌پێی یاساكه ئێستا بۆ خانه‌نشیان زیاد بووه، چونكه ناكرێت لێبڕینی خانه‌نشینی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هاوتا بكرێت، به‌ڵام مووچه‌ی خانه‌نشینی هاوتا نه‌كرێت.
د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه‌ش ده‌رده‌بڕێت، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كاتێك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه له 10 ساڵی ڕابردوو چه‌ندین مووچه به خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، چه‌ندین مووچه‌یان به لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه پێ دراوه، ئێستا چۆن ده‌كرێت له مووچه‌ی نه‌دراو لێبڕینی خانه‌نشینی بكه‌یت؟!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە