20 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتوانی گونده‌كانی قه‌زای خه‌بات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
دانیشتوانی گونده‌كانی قه‌زای خه‌بات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ڕێگه‌ی هه‌ولێر بۆ موسڵیان داخستووه و تا به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانیان ئاماده نین ڕێگه‌كه بكه‌نه‌وه.
دانیشتووانی نۆ گوندی سنووری قه‌زای خه‌بات دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و رێگه‌ی هه‌ولێر - موسڵیان داخستووه، ئه‌وه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووه‌مینجاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
له‌و باره‌یه‌وه خۆپیشانده‌ران به په‌یامیان ڕاگه‌یاند، دۆخی كاره‌با زۆر خراپه و له رۆژێكدا ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر كاره‌بامان هه‌یه، به‌رپرسانی سنووره‌كه به‌ڵێنی چاككردنی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییان پێداون، به‌ڵام كاره‌با و ئاویان خراپتربووه و هیچ كه‌سێكیش به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نایات.
خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت رێگه‌كه ناكه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە