10/04/2025
571 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژی یەكشەممە لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغداد دەكرێت
پەیام
وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی دادێ لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادە بكرێت و
ڕەوانەی بەغداد بكرێت.
بەپێی ئەو وتانەی كە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی
حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان كردوویەتی بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە لیستی مووچەی
مانگی چواری مووچەخورانی هەرێمی كوردستان ئامادە بكرێت و بە شاندێكی تەكنیكیدا ڕەوانەی
وەزراەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی بكرێت و ڕادەستی تەیف سامی وەزیری دارایی بكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بڕیار بوو لە 10ی هەموو مانگێكدا لیستی
مووچە ئامادە بكرێت بەڵام بەپێی ئەو وتانەی وتەبێژەكەی جێگر سەرۆكی حكومەت بێت لیستەكە
دەكەوێتە ڕۆژی 13ی مانگەوە و ئەگەری هەیە گرفتی دواكەوتنی مووچە بەردەوامی هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە