2 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای (DNO) هەشت بیری نوێی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ هەڵدەکەنێت
پەیام
كۆمپانیای DNOی نەرویجی، كە لە بواری پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت و گازدا كار دەكات، ڕایگەیاند: لە برەودان بە كارەكانی لە كێڵگەی "تاوكێ" لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و قەبارەی بەرهەمی بەدەستهاتووی ئەم كێڵگەیەش تا ئێستا گەیشتووەتە 500 ملیۆن بەرمیل نەوت.
كۆمپانیای DNO لە بەیاننامەیەكدا كە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆیەوە بڵاویكردەوە، ئاشكرای كرد، دوای ڕاوەستانی چالاكییەكانی هەڵكەندن بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، هەفتەی داهاتوو لە سنووری پارێزگای دهۆك و لەناو كێڵگەی تاوكێ، دەست بە هەڵكەندنی هەشت بیری نوێی نەوت دەكات.
كۆمپانیاكە ڕوونیشی كردەوە، دوو ئامێری گەورەی هەڵكەندنی تەرخان كراو بۆ كۆمپانیاكە، بۆ دەستكردن بە هەڵكەندنی ئەو هەشت بیرە نەوتەی بە شێوەی فەڕمی ڕەزامەندییان بۆ وەرگیراوە، خراونەتە قۆناغی ئامادەباشیی كردەییەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، پڕۆسەكانی هەڵكەندن لە ماوەی ساڵی 2026دا بەتەواویی كۆتاییان دێت و پێشبینی دەكرێت هاوكاربێت لە بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنان بە ڕێژەی لەسەدا 25، تاكو بەرهەمەكەی لە كێڵگەی تاوكێ بگاتە 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە