3 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پله‌به‌رزكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ڕاگرت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌موو جۆره دامه‌زراندن و پله‌به‌رزكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌یه‌ك تا ساڵی داهاتو وڕاده‌گرێت.
به‌پێی نووسراوێك كه واژوی وه‌زیری له‌سه‌ره و وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ دوێنێ گشتاندوویه‌تی، حكومه‌ت بڕیاری داوه هه‌موو جۆره دامه‌زراندنێكی هه‌میشه‌یی، گرێبه‌ست و كرێی رۆژانه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ڕاده‌گرێت تا كاتی ده‌رچوونی یاسای 2026. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان له به‌رواری 1ی1ی2026ـه‌وه ڕاده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی درایای ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌ر جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه و سه‌ره‌مووچه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2026.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان كه بۆ مانگی یه‌كی ساڵێ 2026 ده‌توانن به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12 ی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2025،ـ پاره خه‌رج بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە