2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ده‌ستمان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری فه‌نزوێلیدا گرت
په‌یام
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە کەناراوەکانی ڤێنزوێلا، دەستیان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا، گرتووە، سه‌رۆكی فه‌نزوێلاش رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوویه‌تی دزییه‌كی ئاشكرایه.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی وت: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە ڕووی ھەواڵەکانەوە، وەک دەزانن بزانن لە کەناراوەکانی ڤێنزوێلا دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا گرتووە و گەورەترین کەشتیی نەوت ھەڵگرە کە تا ئێستا دەستمان بەسەردا گرتووە".
سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکە نەخستەڕوو، بەڵام پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە ڕووی ئابوورییەوە، فشاری زیاتر دەخاتە سەر حکوومەتی ڤێنزوێلا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە