14/04/2025 203 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی باراناوی دەبێت

پەیام

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبێت و سبەینێش كەشی باراناوی هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە و تێكەڵبوونی بارستە هەواییەكی سارد بە كەشی ناوچەكەمان، لە ڕۆژی دووشەممەوە رێكەوتی 14ـی نیسانی 2025  ئاسمانی هەرێم هەورو نیمچە هەور دەبێ، باران بەشێوەی نمە و بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیا جیا دەبارێت.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە زیاد دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور لە رۆژی سێ شەممە كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین فراوان و زیاتر دەبێت لە سەرجەم ناوچەكان باران دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم، لەدرەنگانی شەوی سێ شەممە لەسەر چوار شەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە پێشبینی زیادبوونی خێرای با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ كە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت وە ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو مووچەخۆرانەی نەخۆشن، زیاتر بە دەست نەبوونی مووچەوە دەناڵێنن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئامادەنەبوونی زۆرینەی كورد لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بووەهۆى لابردنى تەوەرێکى تایبەت بە هەرێم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكلانەبوونەوەی كەیسی شەهیدكردنی سۆرانی مامە حەمە دەخرێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتییەك: 18ساڵە چاوەڕوانی کۆرپەیەکین بەهۆى کەمتەرخەمی نەخۆشخانەوە لەدەستماندا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هێرش كرایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشكی ده‌رچووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگره‌ی پێنج.. 29 كه‌س بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێدران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵ: پرسی ناوی حزب به‌ سه‌ركردایه‌تی نوێ سپێدراوه‌

سەرەتا