6 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
شیعهكان: ڕێگه بگیردرێت له هێرش بۆسهر كێڵگه نهوتییهكانی كوردستان
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە داوای کرد هەڵوێستی جددی بەرامبەر بە هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێتە بەر و ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە نەدرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێک کە لە لایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی هێزە سیاسییەکانی شیعە بڵاو بووەتەوە، ئەو هێزانە ئەمشەو لە ئۆفیسی هادی عامری و ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگی وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، "هێرش بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە هەڕەشەیە بۆ سەر سامانی نیشتمانی، بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنان و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەقامگیری (ناوچەکە)".
چوارچێوەی ھەماھەنگی داواشی کردووە کە کاری جددی بکرێت بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو هێرشانە و ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە نەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە