24/06/2025
365 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه ده‌خاته ڕوو
په‌یام
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه ده‌خاته ڕوو، رایده‌گه‌یه‌نێت، لێرەوە داوادەكەم لیژنەیەك لە هێزە سیاسییەكان بە پارتی و یەكێتیشەوە، لەگەڵ خەڵكی پسپۆڕ و شارەزا پێكبهێنین كە ئەركی ئەم لیژنەیە كۆكردنەوەی سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بێت "بە نەوتیی و نانەوتیی"ـەوە .
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، لێگەڕێن ئەم لیژنەیە شەش مانگ بەجدی كاربكات و بەتەواوی دەست کراوە بێت، من دڵنیام داهاتی هەرێم بۆ موچە گەلێك زیاترە، ئەگەر دەسەڵات پاساوی ئەوەیە كە داهات بەش ناكات، ئەوكاتە با ئەو لیژنەیە بۆ ڕایگشتیی ڕایبگەیەنێت كە داهات كەمە و بەشی موچە ناكات .
عه‌بدولستار مه‌جید، رایگه‌یاندووه، ناكرێت دەسەڵات خەڵكی هەرێم برسی بكات و بڵێ داهاتم نیە،ناشكرێت هەر بەدیار بەغداوە دانیشیت پارەت بۆ بنێرێت و بەغداش بڵێت "هەتا داهات ڕادەست نەكەیت، پارەت بۆ نانێرم" .
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، تكایە بۆ جارێكیش بێت لە موعانات و برسێتی و دۆخی خراپی خەڵك تێبگەن، وەزارەتی دارایی ئیشی تەنها بووەتە ئەوەی كە پارەیەكی پێبدرێت و ئەو تەنها دابەشی بكات، وەرن ئەم لیژنەیە دروست بكەین و خۆمان تیماری دەردی خۆمان بكەین و ئەوە مانای ئەوەیە کە تۆ لە بەغدا بێمنەتی و لە شەفافیەتیش ناترسی .
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌پرسێت، حكومەتێك چەندین ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەبێت، خۆی و خەڵكیش چۆن و بە چیدا بزانن داهات و پارەی ئەم وڵاتە لە كوێیوە دێن و چەندە و بۆ كوێ دەچن ؟ ئێستا كە پەرلەمانێكیش بوونی نیە دەنا ئەوە ئەرکی پەرلەمان و لیژنە پسپۆڕەکانی پەرلەمانە، ئەم پیشنیازەم لەوپەڕی خەمخۆریە بۆ خەڵك !
عه‌بدولستار مه‌جید ده‌ڵێت، ئێمە پێمانوایە، ئەم هەرێمە ئەوەندە داهات و سەرچاوەی پارەی هەیە كە ئەگەر لەدەستێكی ئەمین و خەمخۆردا بێت، خەڵك نەكەوێتە ئەم بارودۆخە سەخت و پڕ هیلاكەتەی كە نە بەغدا و نە هەولێر خۆیان ناكەنە خاوەنی .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە