5 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە شارەزوور، لەبری ئاو، نەوت و ڕۆن لە بیرێك هاتە دەرەوە
پەیام
لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە قەزای شارەزوور، لەبری ئاو، نەوت و ڕۆن لە بیرێك هاتە دەرەوە.
بیرەكە لەناو یاریگایەكی وەرزشیدایە لە هەڵەبجەی تازە، سەرپەرشتیاری یاریگاكە دەڵێت: لە قوڵیی 60 مەتر ماتۆڕی دەرهێنانی ئاویان جێگیر كردووە بەڵام لەبری ئاو ڕۆن و نەوت سەركەوتووە.
پسپۆڕێكی بواری نەوتیش ڕایدەگەیەنێت: شارەزوور لە سامانی سرووشتیی ژێرزەوی دوورە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی پێكداكێشانی چینەكانی زەویەوە ئەم حاڵەتە ڕوویـــدابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە