27/06/2025
366 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. سبەی مەراسیم و پرسە بۆ بەرپرسە كوژراوەكانی دادەنرێت
پەیام
سبەی مەڕاسیمی ناشتن و پرسەیەكی گەورە بۆ دەیان كوژراو كە زانای ئەتۆمی و فەرماندە باڵا سەربازییەكانیشیان تێدایە، لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە سبەی، شەممە، لە تارانی پایتەختی ئێران مەڕاسیمی ناشتن و پرسە بۆ 60 كەس لە فەرماندە سەربازییە باڵاكان و زانایانی ئەتۆمی دابنرێت كە لە جەنگی 12 ڕۆژەی ئەو وڵاتە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی كوژران.
بەپێی زانیارییەكان ڕێوڕەسم و پرسەكە لە گۆڕەپانی ئینقلاب لە نێوەڕاستی تاران دەست پێدەكات و دواتر كاروانی تەرمەكان بەرەو گۆرەپانی ئازادی بەڕێ دەكرێن.
بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە جەنگی 12 ڕۆژەی ئەو وڵاتە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی 627 كوژراو و نزیكەی پێنج هەزار كەسیش بریندار بوون.
لای خۆیەوە مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە وتەیەكیدا لە لوتكەی یەكێتیی ئابووری ئۆراسی ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران بەرپەرچی دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی نەدایەتەوە جەنگێكی گەشتگیر لە ناوچەكە دروست دەبوو.
پزیشكیان وتیشی: ئێران بەپێی ماددەی 51 لە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان مافێكی خۆی پیادە كردووە كە وەڵامی قەوارەی زایۆنی داوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە