15/06/2025 1869 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵى دادگەری: لەكات و شوێنی دیاریكراودا كۆنگرە دەبەستین

پەیام

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی و ئەنجوومەنی دامەزرێنەرانی كۆمەڵی دادگەری، بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر كۆ بووەوە و تێیدا پرسەكانی كۆنگرە و مووچەی فەرمانبەران و شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی تاووتوێ كرد.

ئەمڕۆ 15/6/2025 لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی و ئەنجوومەنی دامەزرێنەران بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەنجام درا.

بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، كۆبوونەوەی گشتی ساز كرا بۆ تاووتوێكردنی چەندین پێشهاتی هەنووكەیی گرنگی ناوخۆی حزب و هەرێم و ناوچەكە:

1- پرسی بەستنی كۆنگرە و دوایین ئامادەكارییەكان گفتوگۆی لەسەر كرا و ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرە تاووتوێ كرا، كە تەواوی ئامادەكارییەكان تەواو بوون، بڕیاری كۆمەڵی دادگەری لە كات و شوێنی دیاریكراوی خۆیدا كۆنگرەی (5)ی خۆی ببەستێت و، لەو ڕووەوە جەخت لە پاراستنی یەكڕیزیی كرایەوە، هەروەها ئەندامانی كۆمەڵ و هەموو لایەك هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی كۆنگرە بە گیانی برایەتی و پارێزگاریكردن لە مێژوو و سەروەرییەكانی كۆمەڵ و خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو بە ڕوئیا و ستراتیژی و پلان و بەرنامەی گونجاو كە لەگەڵ قۆناغی داهاتووی هەرێم و عێراقدا بگونجێت.

2- تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت كرا بە پرسی مووچە و گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان، كە بارودۆخێكی سەخت بەسەر خەڵكی كوردستاندا سەپێنراوە، بەرپرسانی هەرێمیش بێباكن و تروسكایی چارەسەریش نادیارە، لەكاتێكدا پێویست بوو دەسەڵاتدارانی هەرێم شەو و ڕۆژیان بخستایە سەر یەك بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، لانی كەم لە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت و غاز و بە قاچاغ، مووچەی خەڵكیان دابین بكردایە.
هەربۆیە درێژەكێشانی ئەم باردۆخە جێگای قبوڵ نییە و خەڵكی كوردستان تا كۆتایی بەرگەی ئەم بارودۆخە ناگرن.

3- سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئێستای ناوچەكە و هێرشی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران و بەرپەرچدانەوەی كۆماری ئیسلامی ئیران، بارودۆخی ناوچەكەی بەتەواوی ئاڵۆز كردووە، هەروەها ئەگەری گەورەبوونی هێرشەكان و ئاڵۆزی و فراوانبوونی شەڕەكە هەیە.

هەربۆیە ئێمە لە كۆمەڵی دادگەری داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین هەڵوێستیان هەبێت و سنوورێك بۆ فراوانبوونی جەنگەكە دابنێن و لەپێناوی دوورخستنەوەی ناوچەكە لە شەڕێكی ماڵوێرانكەر، هیوادارین هەرێمی كوردستان و عێراق دوور بن لە پریشكی ئاگری ئەم شەڕە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی تورکیای کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسى کۆمەڵى دادگەرییەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

  • 05/02/2026

    به‌رپرسی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری دیاری کرا

سەرەتا