6 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

پوتن: ڕۆژاوا هەرچەندە هەوڵی بەخاكسپاردنی ڕووسیا دەدات، بەڵام خۆی بەمنزیكانە دەمرێت

پەیام 

سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێ: ڕۆژاوا هەرچەندە هەوڵی بەخاكسپاردنی ڕووسیا دەدات، بەڵام خۆی بەمنزیكانە دەمرێت. 

لە كۆتایی كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری ئۆراسی باڵادا لە مێنسكی پایتەختی بیلاڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ئابووری ڕوسیا و گفتوگۆكانی لەگەڵ ئۆكرانیادا كرد.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەوڵەكانی ڕۆژاوا بۆ بە خاكسپاردنی ئابووری ڕووسیا، پوتن ڕایگەیاند: ئەوان بەمنزیكانە دەمرن، بەڵام بە بێ‌ وەستان هەوڵی بە خاكسپاردنمان دەدەن.
 
پۆتین ئاماژەی بەوەش دا "گەشەی ئابووری لە ڕووسیا لە ساڵی 2024دا گەیشتووەتە لەسەدا 4,3 لە ساڵی 2023دا لەسەدا 4,1 بووە". 

لە كاتێكدا ڕۆژاوا قسە لەسەر هەڕەشەیەكی بێبنەما لەبارەی هێرش لەلایەن ڕووسیاوە دەكەن، پۆتین لەبارەی وتارە بەردەوامەكان سەبارەت بە شكستی ستراتیژی لە یەكێتی ڕووسیا قسەی كرد. 

پۆتین ڕایشیگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پیاوێكی ئازایە و ئەوەش ڕوونە، وتیشی: ترەمپ ڕاستگۆیانە هەوڵ بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان لە ئۆكرانیا دەدات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتن: ڕۆژاوا هەرچەندە هەوڵی بەخاكسپاردنی ڕووسیا دەدات، بەڵام خۆی بەمنزیكانە دەمرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنی بازرگانیمان لەگەڵ چین كردووە و دەکرێ لەگەڵ هیندستانیش بیکەین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەوروپا داواى دەستبەجێ هەڵگرتنى گەمارۆى سەر غەززە دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی سزاکانیەوە، ئێران بۆ دانوستانەكان بگەڕێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ڕژێمه‌كه‌ی ده‌گۆڕین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: كاتی ئه‌وه‌یه‌ نه‌ته‌نیاهوو ڕزگار بكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانی ناتۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و خه‌رجی به‌رگری زیاد ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ دژی لێپێچینه‌وه‌ له‌ تڕه‌مپ ده‌نگیدا

سەرەتا