13/06/2025 958 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵ: هیوادارین عێراق و هەرێم دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ

پەیام

پاش هێرشە توند و بەرفراوانەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆمەڵى دادگەریی لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل بە هێرش و پەلامارەکانى دەیەوێت ئاڵۆزیى زیاتر لە ناوچەکە دروست بکات و داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەکەین، هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن.

ڕاشیدەگەیەنێت:  هیوادارین عێراق و هەرێم دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ.

ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە:

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەداخەوە جارێكی دیكە ناوچەكە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و هێرش و پەلامار بووەتەوە، ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، ئەم پەلامارانەش ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات و ئەگەری گەورەبوونی بارگرژییەكانیش لەئارادایە.

ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان و وای دەبینین دەوڵەتی زایۆنی بە هێرش و پەلاماری بۆ سەرغەززە و وڵاتانی وەك لوبنان و سووریا و یەمەن و ئێران ئاڵۆزی زیاتر و فراوانكردنی بەرەی شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەكان لە ناوچەكە زیاتر دەكات، 

بۆیە ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر.

هیوادارین بەگشتی عێراق دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ، بەتایبەت هەرێمی كوردستان و گەلی كوردی ستەمدیدە..

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان 
ئەنجومەنی باڵا
١٣/٦/٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری چاو بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكاندا دەخشێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی سەركردایەتیى کۆمەڵى دادگەری: تاكە دەرچە بۆ دەربازكردنی هەرێم دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنە

  • پێش 1 هەفتە

    مەكتەبی زانایانى کۆمەڵى دادگەریى سەردانی وەزیری ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئایینی دەكات

  • پێش 4 هەفتە

    بەسەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ کۆ بووەوە

  • پێش 4 هەفتە

    مەكتەبی زانایانی كۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی دەزگای زانایانی یەكگرتووی ئیسلامی پێگەیشت

  • 20/04/2026

    مامۆستا عەلی باپیر پیرۆزبایی لە بەڕێز عەممار حەکیم دەکات

  • 16/04/2026

    مەڵبەندى هەڵەبجەى کۆمەڵى دادگەریى: مەزنترین وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان پاراستنی ئەو سروشت و هەوایەیە کە گیانیان لەپێناودا بەخشی

  • 14/04/2026

    مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ: حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال نه‌كردووه‌

سەرەتا