6 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى نیگەرانن لە هەڵوێستى بەرپرسانى پڕۆژەى ڕووناکى
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى نیگەرانیان لە هەڵوێستى بەرپرسانى پڕۆژەى ڕووناکى دەربڕیى و ڕایانگەیاند: گرێبەستێکى زۆرە ملێمان لەگەڵ کراوە کە بەرژەوەندى ئێمە لە بەرچاو نەگیراوە.
هەروەها ئاماژەشیان بەوەکرد: پێیان وتووین نابێت هیچ خاڵێکى گرێبەستەکە لە ڕاگەیاندنەکان و بۆ هیچ کەسێکى دیکەش باس بکرێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو ده‌ویان كرد له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ڕووناكی چاره‌نوسیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به وته‌ی خۆیان، ئه‌وان چیتر ناتوانن ببن به ئێشتگری پڕۆژه‌ی ڕووناكی هه‌ركاتێك كاره‌با كوژایه‌وه ئه‌وان مۆلیده هه‌ڵبكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا پاریه‌كی كه‌میان پێ ده‌درێت كه به‌شی پاسه‌وانی مۆلیده‌كانیان ناكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە