6 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: كاتێ دانوستان ده‌كه‌ین گره‌نتی ئه‌وه‌مان پێ بدرێت هێرش نه‌كرێته‌وه سه‌رمان
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: مه‌رجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به گره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان له‌لایه‌ن واشتۆنه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پێشوازی له ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كه‌ن و، داوا ده‌كه‌ن گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی.
ئه‌و وڵاتانه داوایش ده‌كه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆ‌یا له هه‌ر هه‌نگاوێك بپارێزن كه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێك بدات.
هاوكات عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، ڕوونیكرده‌وه كه ده‌رگای دیپلۆماسی هه‌رگیز داناخرێن، به‌ڵام به دووری زانی له ئێستادا گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌ر له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پێویستی به دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه واشنتۆن جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌ی نه‌كاته ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی كرده‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا و زانستی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ڕێگه‌ی بۆردومانه‌وه له‌ناوببرێت وتیشی: به‌رنامه‌ی ئاشتیانه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆته جێگای شانازی و شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه گه‌لی ئێران به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پیتاندن نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئه‌مریكا و به تایبه‌تی ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆدایه له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌ی نه‌كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە