پێش 2 هەفتە
316 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عهلی باپیر سەردانی سهركونسوڵی ئێرانى له ههرێمی كوردستان كرد
پەیام
مامۆستا عهلی باپیر سەردانی سهركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ههرێمی كوردستان كرد و تاوتوێى بارودۆخی ناوچەکە و شەڕی (١٢) ڕۆژەی سەر ئێرانیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٥ لە شارى هەولێر مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەنجوومەنی باڵا سەردانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانى لە هەرێم کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و شەڕی (١٢) ڕۆژەی ئێران و قەوارەی زایۆنی کرا.
سەرۆکی کۆمەڵ خۆشحاڵی خۆی بە کۆتایی شەڕ دەربڕی و هیوای خواست هاوکات کۆتایی بە مەینەتی گەلی ستەمدیدەی فەلەستین بە گشتیی و غەززە بە تایبەت بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە