18 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
دەربەندیخان خاوەنی دوو بەنداوە و بەدەست کەمى و پیسی ئاوەوە دەناڵێنێت
پەیام
بێئاوی دۆخێكی سەختی بۆ هاووڵاتیانی دەربەندیخان دروست كردووە و بە جۆرێكە لە 20 ساڵی ڕابردوو هیچ كەسێك هێندەی ئەمساڵ ئاوی نەكڕیوە.
بەشێك لە دانیشتووانی قەزاكە ڕۆژانە چەندین كیلۆمەتر دەبڕن بۆ دەستكەوتنی ئاو و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیان، ئەمەش ڕەخنەی گەورەیە بۆ حكومەتی ماوەبەسەرچوو چونكە قەزای دەربەندیخان خاوەنی دوو بەنداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە