10 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكەم

پەیام 

لە هەنگاوێكی چاوەرواننەكراودا دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، دووشەممەی داهاتوو ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكات.

لە دیدارێكی میدیاییدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەی بە هەوڵە سەرنەكەوتووەكان كرد لەبارەی ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا و دانوستان لەگەڵ ڕووسیا، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكات. ڕەتیشی كردەوە هیچ زانیاری و وردەكارییەك لەبارەی ئەو ڕاگەیەنراوەوە ئاشكرا بكات.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە دێت چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ترەمپ ڕایگەیاند بێزار بووە لە ڤلادیمیر پووتن، سەرۆكی ڕووسیا بەهۆی بەردەوامییدانیەوە بەجەنگی ئۆكرانیا.

پرسی جەنگ لەنێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا یەكێك لە دۆسیە گرنگەكانی میدیای ئەمریكیە  وترەمپیش لە سەرجەم دیدارەكانیدا ئاماژەی پێ دەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی لە بانگەشەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا ترەمپ چەندین جار ڕایگەیاندبوو، ئەگەر وەك سەرۆك هەڵببژێردرێت ئەوا لە ماوەی 24 كاتژمێردا جەنگ ڕادەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەنراوێكی گرنگ لەبارەی ڕووسیاوە دەردەكەم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا خوازیاری دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستینە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا دەستی كردووەتەوه‌ بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن: نابێت ئه‌ورووپا زۆر پشت به‌ ئه‌مریكا و چین ببه‌ستێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاگربه‌ست نیه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی و باسی مووچه‌یان نه‌كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری گیان له‌ ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس بۆ زیاتر له‌ 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ ئاگربه‌ست هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌

سەرەتا