10 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: گەشبینم بەوەى چەکدانان ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی وڵات

پەیام 

سەرۆككۆماری توركیا هەنگاوەكەی ئەمڕۆی پەكەكە بە سەرەتایەكی باش بۆ گەیشتن بە توركیای بێ تیرۆر ناو دەبات.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكاندا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گەشبینیی خۆی بە هەنگاوەكەی ئەمڕۆی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ دانانی چەك لەلایەن یەكەم گروپی گەریلاكانیەوە ڕاگەیاند و بە هەنگاوێكی باش بۆ گەیشتن بە ئامانجی توركیای بێ تیرۆر كە مەبەست لێی پرۆسەی ئاشتییە ناوی برد.

لە نووسینەكەیدا ئەردۆغان دەڵێت: دوا لە خودا دەكەین سەركەوتوومان كبات لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان بۆ گرەنتیكردنی ئاسایشی وڵاتەكەمان و ئارامی گەلە و بەرقەراركردنی ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا.

سەرۆكی كۆماری توركیا باسی لەوەیش كردووە، گەشبینە بەوەی كە ڕادەستكردنی چەك لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی ولات و ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا.

دوای هەوڵەكانی شاندی ئیمراڵی وەك نێوەندگیر بۆ پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا و باكووری كوردستان، عەبدوڵا ئۆجەلان لە مانگی شوبات پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی لە پەكەكە كرد و لە مانگی ئایاریش پەكەكە وڵامی داواكەی بە كۆنگرەی 12ی دایەوە و ئەمڕۆیش وەك هەنگاوێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەكەی یەكەم گروپی گەریلاكانی لە سنووری سلێمانی چەكیان دانا، و چاوەكان لەسەر هەنگاوی توركیان بۆ وەڵامدانەوەی ئەرێنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: گەشبینم بەوەى چەکدانان ببێتە سەرەتایەك بۆ ئاسایشی وڵات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وێنە.. گروپی یەکەمی گەریلا چەکەکانیان دانا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    باخچەلی سوپاسی دەمپارتی دەكات و دەڵێت "ئۆجەلان بەڵێنەكەی بردە سەر"

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی پلەكانی گەرما لە بەسڕە و گەرمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ چاککردنى کارەباکەیان، هاووڵاتیانی ناحیەی وەرتێ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپی یەكەمی گـەریلاكانی پـەكـەكـە لە سنووری سلێمانی چەكەكانیان سووتاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلەى دیکە بەرزتردەبێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سلێمانی و پردێ دوو درۆن خرانە خوارەوە

سەرەتا