19 کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌

په‌یام

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە  گوێبیستی شەهیدکرانی ڕۆڵەیەکی باڵەکەیتی بووین بەدەستی هێزە ئەمنیەکان بەناوی حەسەن رەحمان وە برینداربونی چوار هاوڵاتی دیکە لەسەر سەرەتایترین مافی ژیان کەدابینکردنی کارەبایە.
 لەمەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری سەرکۆنەی ئەوجۆرە رەفتارەی دەسەڵاتی ناوچەکە دەکەین کە ڕێگە بە ئازادی رادەبرین نادەن و لەهەرشوێنێک گردبونەوە و خۆپیشاندان بکرێ بەزەبری هێز کۆتایی پێ دێنن کە سەرەنجام شەهید بوون و برینداربونی هاوڵاتیانی لێ دەکەوێتەوە.
ئێمە لە مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی دادگەریەوە پشتگیری خۆمان بۆ مافی رەوای هاوڵاتیان و خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خەڵکی باڵەکایەتی دەردەبرین ، داوا لەدەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەکەین هەرچی زووە تۆمەتباران ڕادەستی یاسابکەن ، سزای یاسایان بەسەردا بسەپێت .
هاوڵاتیانی کوردستان بەرگەی ئەم هەموو قەیران و ناخۆشیە ناگرن ئەوە 75 ڕۆژە موچە بەهاوڵاتیان نەدراوە سەرەرای ئەوەش هاوڵاتیان لە بێ کارەبایی و بێ ئاوی لەم گەرمای هاوینە ژیانێکی سەخت دەکەن ، بی ئەوەی بەرپرسان وەڵامێکیان بۆ هاوڵاتیان پێ بێ.
کاتێکیش نارەزایی دەردەبرن بەفیشەک وەڵامیان دەدەنەوە ، ئەم جۆرە رەفتارەی دەسەڵات سەرەنجامێکی باشی نابێ ، ئامۆژگاریشمان بو هێزە ئەمنیەکان دەستی خۆتان بەخوێنێ هاوڵاتیانی بەش مەینەت سور مەکەن ، ئەوەی ئەوان داوای دەکەن  سودەکەی بۆ ئێوەشە ، ئێوەش وەکوئەوان بێ کارەبا و بێ موچەن ، ئیتر بۆ ئاوا هەڵس و کەوتیان بەرامبەر دەکەن.
لە کۆتایدا داواکارین لە خوای گەورە کاک حەسەن رەحمان بەشەهید قەبوڵ بکات جێگای بەهەشت بێت و سەبر و ئارامیش بەکەس و کاری ببەخشێت.
مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
2025/7/15

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ به‌شداریی‌ له‌ پرسه‌ی‌ شه‌هیدی‌ خۆپیشاندنه‌كه‌ی‌ وه‌رتێ‌ كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵ: پێویست بوو ڕێز له‌ مامۆستایانی‌ كه‌ركووك بگیردرێت نه‌ك ئازار بدرێن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژانى 19 و 20ى ئەم مانگە کۆنگرەى کۆمەڵى دادگەریى بەڕێوەدەچێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمەڵ: هیوادارین ئەم پڕۆسەی چەکدانانە ئاسایش و ئارامى لە ناوچەکە بێنێتە ئاراوە

  • پێش 1 هەفتە

    پێچەوانەی سوپاسەكەی حكومەت، دەزگا خێرخوازییەكانی كۆمەڵ مووچە دابەشدەكەن

  • پێش 1 هەفتە

    دەزگایەکى خێرخوازیی کۆمەڵ بەردەوامە لە دابەشكردنی نان بەسەر هاوڵاتییانى غەززە

  • پێش 1 هەفتە

    وتەبێژى کۆمەڵى دادگەری: با بیانسەلماندایە بەهێزن و یەک مووچەیان دابەشبکردایە

سەرەتا