12 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵ: پێویست بوو ڕێز له مامۆستایانی كهركووك بگیردرێت نهك ئازار بدرێن
پهیام
مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری بەیاننامەیهكی بۆ پشتگیری کردن لە مامۆستایانی ناڕازی بڵاوكردهوه و رایگهیاندووه، مامۆستایانی ناڕازی دەبوو لەبری ئەوە ڕێزیان لێبگیرایە و خەڵات بکرانایە چونکە 76ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە لەکاتێکدا لەشاری کەرکوک هاوڕێکانیان هەموو 30 ڕۆژ جارێ موچەی تەواو وەردەگرن.
مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری رایگهیاند، ئەمڕۆ 15/7/2025 بەبەرچاوی هەمووانەوە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک بەشێوەیەکی مەدەنیانە بۆ داواکردنی سەرەتایی ترین مافی خۆیان کە موچەکانیانە خێمەی ناڕەزایەتیان هەڵدا.
مەڵبەندی کەرکوک راشیگهیاند، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بێ حیساب کردن بۆ هەست و مەزڵومیەتی فەرمانبەران و مامۆستایان بەزەبری هێز خێمەکەیان پێ هەڵگیرا و ئازار دران.
ئێمە لەمەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری ئەوکارە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین و پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ فەرمانبەران بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی دووپات دەکەینەوە و ئەم ڕوداوەی ئەمڕۆ بە کارێکی ناپەسەند دەبینین بەرامبەر بە مامۆستایان کە دەبوو لەبری ئەوە ڕێزیان لێبگیرایە و خەڵات بکرانایە چونکە 76ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە لەکاتێکدا لەشاری کەرکوک هاوڕێکانیان هەموو 30 ڕۆژ جارێ موچەی تەواو وەردەگرن .
لێرەوە داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار بەزوترین کات داوای لێبوردن لە مامۆستایان بکرێ و هەوڵی جدی بدرێت بۆ جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانیان .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە