12 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ به‌شداریی له پرسه‌ی شه‌هیدی خۆپیشاندنه‌كه‌ی وه‌رتێ كرد
په‌یام
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ به‌شداریی له پرسه‌ی شه‌هیدی خۆپیشاندنه‌كه‌ی وه‌رتێ كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و ڕه‌فتاری توندوتیژی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌نجامی باشی نابێت و داواش ده‌كات بكوژی خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی وه‌رتێ ڕاده‌ستی یاسا بكرێت.
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی وه‌رتێ و شه‌هیدبوونی هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی چواری دیكه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و هاووڵاتیانه له‌سه‌ر له‌سه‌ر سه‌ره‌تایترین مافی ژیان كه‌دابینكردنی كاره‌بایه بوونه‌ته قوربانی. ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وجۆره ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه ڕێگه به ئازادی راده‌برین ناده‌ن و له‌هه‌رشوێنێك گردبونه‌وه و خۆپیشاندان بكرێ به‌زه‌بری هێز كۆتایی پێ دێنن.
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پشتگیری خۆی بۆ مافی ره‌وای هاوڵاتیان و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و داواش ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هه‌رچی زووه تۆمه‌تباران ڕاده‌ستی یاسابكه‌ن و سزای یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێت .
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م جۆره ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌نجامێكی باشی نابێ ، ئامۆژگاریشمان بو هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستی خۆتان به‌خوێنێ هاوڵاتیانی به‌ش مه‌ینه‌ت سور مه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن سوده‌كه‌ی بۆ ئێوه‌شه ، ئێوه‌ش وه‌كوئه‌وان بێ كاره‌با و بێ موچه‌ن ، ئیتر بۆ ئاوا هه‌ڵس و كه‌وتیان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە