12 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی وه‌رتێ ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی داوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له كه‌یسی شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ده‌كات و نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌بری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری دۆسیه‌كه، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چالاكانی ده‌ڤه‌ره‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان قبووڵكراو نییه و، داوا ده‌كات بكوژ هه‌رچی زووه و ده‌ستگیر و دادگایی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه له‌وه زیاتر په‌ره‌نه‌سێنێت، ده‌شڵێت "گه‌نجه‌كانیان دڵپڕن و له‌وه زیاتر ناتوانین كۆنترۆڵیان بكه‌ین".
ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی هۆشداری ده‌داته ده‌سه‌ڵات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە