16 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر: لە تەرازووى کەسدا نین، دۆستمان ئەوەیە کە لەسەر حەق بێت و ڕاست و دادگەربێت
پەیام
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەى پێنجى کۆمەڵدا ڕایگەیاند: ئێمە لە تەرازووى کەسدا نین، دۆستمان ئەوەیە کە لەسەر حەق بێت و ڕاست و دادگەربێت.
ڕاشیگەیاند: كۆمەڵی دادگەری لە هەموو لایەنێكی تر یەكڕیز و تۆكمەتر بووە و كۆنگرەش دەکەین بە وێستگەیەك بۆ بەخۆداچوونەوە و بەردەوامیدان، بەپشتیوانیی خودا ئەم كۆنگرەیە بە نەفەسێكی هێمنانە و گەشبینانە دەبەستین.
مامۆستا عەلی باپیر باسى لەوەشکرد: ئەو ڕێگەیەی ئێمە بەسەریدا دەڕۆین ڕێی موسڵمانێتی و بەندایەتیكردنە بۆ خودا، شانازییەكی گەورەیە بۆ مرۆڤ ژیانی دونیای بە بەندایەتیكردن بۆ خودا بەسەر ببات
وتیشى "لە ڕابردوودا نسكۆی زۆرمان هاتووەتە بەردەم بەڵام هەرگیز كۆڵمان نەداوە و نەپساوین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە