02/03/2026 1684 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

پەیام 

مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵای كۆمەڵ سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هەولێر كرد و لەلایەن سەركونسوڵی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی باڵیۆزخانەكەوە پێشوازی كران.

مامۆستا عەلی باپیر سەرەخۆشیی ئاڕاستەی ئێران كرد و لە لە پەیامێكیشیدا ئاماژەی بەوەكرد، "ئەوانەی چاویان لە ستەم و دەستدرێژی و خۆسەپاندنە بەدڵنیایی سەرئەنجامی دونیا و قیامەتیان پەشیمانییە".

 ئەمەش دەقى پرسەنامەکەیە:-


 خەڵکی مسوڵمانی ئێران بەگشتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت! بە بۆنەی بەناحەق کوژرانی بەڕێز عەلی خامەنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامییەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و زایۆنییەوە، سەرەخۆشیتان لێ دەکەین و لە خوای میهرەبان داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات و سێبووری و ئارامیش بەسەر دڵ و دەروونی هەموو لایەکتاندا بڕێژێت.

بێگومان لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە لەم هەلومەرجەدا کەلێنێکی گەورەی دروست کردووە، چونکە ئەو جۆرە کەسانە کلیلی چارەسەر و گەیشتنن بە دەستەبەری ئاشتی و ئارامی، بەڵام هیوادارم بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەکتان ئەو کەلێنە بەزوویی پڕ بکەنەوە، ئەوانەش کە چاویان لە ستەم و دەستدرێژی و خۆسەپاندنە بەدڵنیایی سەرئەنجامی دونیا و قیامەتیان پەشیمانییە.

﴿وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ﴾ الشعراء: ٢٢٧

عەلی باپیر
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان/عێڕاق
٢ـی ئازار ٢٠٢٦ز
١٣ـی رەمەزان ١٤٤٧ک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

  • پێش 2 هەفتە

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • 15/08/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • 09/08/2026

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • 08/08/2026

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • 03/08/2026

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

سەرەتا