2 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
راگهیهنراوی مهكتهبی زانایانی كۆمهڵی دادگهریی بهبۆنهی هاتنی مانگی رهمهزان
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمٰنِ الرَّحِيمِ
﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ﴾
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی موبارەکی ڕەمەزان، بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی ، پیرۆزبایی لە خۆمان و لە هەموو مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەم مانگە پیرۆزە بۆ هەموومان ببێتە سەرچاوەی بەڕەکەت و ئارامی و مۆفەقبوون لە عیبادەت و چاکەکاریدا.
مانگی ڕەمەزان دیارییەکی گەورە و دەرفەتێکی ناوازەی پەروەردگارە بۆ بەندەکانی؛ مانگێکە کە تیایدا دڵەکان پاک دەبنەوە، ڕۆحەکان بەرز دەبن، و پەیوەندی مرۆڤ بە خوای خۆی پتەوتر دەبێت. ئەم مانگە بانگهێشتی زیادکردنی عیبادەت، زیکری خوا، خوێندنەوەی قورئان، و هاوکاری و دەستگیری هەژاران و بێدەستان دەکات.
هیوامانە خوای پەروەردگار یارمەتیدەرمان بێت کە بە جوانترین شێوە پێشوازی ئەم مانگە عەزیزە بکەین و پێش تەواوبوونی، کاری وا ئەنجام بدەین کە ببێتە مایەی ڕەزامەندی خوای گەورە.
جارێکی دیکە، مانگی ڕەمەزان لە هەموو مسوڵمانان پیرۆزبێت. خوای گەورە بیکاتە مایەی هیدایەت، گەڕانەوەی ڕاستەقینە، و لێخۆشبوون لە هەڵە و گوناح و تاوانەکانمان.
مەکتەبی زانایانی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
١ی ڕەمەزانی ١٤٤٧ ک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە