25/02/2026 852 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

پەیام:

مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوەوادەكەیان دەكات.

مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، بە یاوەری شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شیلادزێ بەشداریی لە پرسەی باوكی مامۆستا عەبدولسەتار ڕێكانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی حیزبەكەی كرد و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەكەیان دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گەیشتە شارۆچكەی شیلادزێ. مەبەستی سەردانەكەی بەشداریكردن بوو لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی كۆچكردوو (حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی)، كە دەكاتە باوكی مامۆستا عەبدولسەتار ڕێكانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری.

لەو بەسەركردنەوەیەدا، شاندێكی باڵا كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، یاوەری مامۆستا عەلی باپیریان دەكرد.

لە میانی بەشدارییەكەدا، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هاوخەمیی خۆی و حیزبەكەی بۆ مامۆستا عەبدولسەتار و سەرجەم بنەماڵە و خزمانی ڕێكانی دەربڕی و نزای خێری بۆ كۆچكردوو كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    بەیاننامەیەک لە بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەرییەوە

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • پێش 4 هەفتە

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • پێش 4 هەفتە

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • 13/06/2026

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • 09/06/2026

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • 07/06/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

سەرەتا