10 کاتژمێر پێش ئێستا
310 جار خوێنراوەتەوە
به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
ڕۆژانی 19 و 20ی ته‌مووزی 2025، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، وه‌ك هێزێكی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مێژووی پڕ له سه‌روه‌ریی و خه‌باتی شاخ و شار و، سه‌دان شه‌هید و ڕێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌زاران ئه‌ندامی تیكۆشه‌ر و دڵسۆز له خوشكان و برایان، كۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆی به دروشمی (به‌خۆداچوونه‌وه‌و به‌رده‌وامیی) له هه‌ولێری پایته‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌نجام دا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به به‌شداریی 900 ئه‌ندام و به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی مه‌زن و مارشی كۆمه‌ڵ، له بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار و ئاڵۆزی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه و جیهاندا ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
دواتر وتاری فیكریی و سیاسیی كۆنگره له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی داگه‌ریی كوردستان پێشكه‌ش كرا و، تێیدا تیشكی خسته‌ر سه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێڕأق وناوچه‌كه و، پاشان له میانی چوار ته‌وه‌ردا هێڵه‌كانی كاركردن و ستراتیژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانی بۆ قۆناغی داهاتوو خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا به دیارترین خاڵه به‌هێز و دره‌وشاوه‌كان و كه‌م و كورتییه‌كانی كۆمه‌ڵ له قۆناغه‌كانی دوای كۆنگره‌ی چواره‌م و، شێواز و ڕێوشوێنی چاره‌سه‌ركردنیان.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، ده‌رگای خۆپاڵاوتن كرایه‌وه و، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر به ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی كۆنگره، به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ له نێو (78) پاڵێوراودا به‌ڕێوه‌چوو و، (29) پاڵێوراو هه‌ڵبژێردران، كه له قۆناغی داهاتوودا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵیان پێ ده‌سپێردرێت.
شایانی باسه هه‌ردوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق و، نوێنه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و، به‌رپرسی هۆبه‌ی كۆمه‌ڵه و پارته سیاسییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م جه‌ختی له‌م خاڵانه وه‌ك سیاسه‌ت و هێڵه گشتی و ستراتیژیه‌كانی خۆی كرده‌وه:
1- كۆنگره جه‌ختی له به‌خۆداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی حزب كرده‌وه كه خزمه‌ت به ئامانجه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ها به‌رزه ئیسلامییه‌كان بكات.
2- كۆتایی بهێنرێ به قۆرخكاریی له هه‌موو بواره‌كانی حوكمڕانی و، ڕێگه نه‌درێ ئیراده‌ی تاكه كه‌س یان تاكه حزب یاخود تاكه خێزان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا بسه‌پێنرێت.
3- به‌هێزبوونی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم له حوكمڕانییه‌تێكی دادگه‌ر و شه‌فاف به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، بوونی سیستمێكی حوكمڕانیی داخراو و گه‌نده‌ڵ و میراتی، زه‌مینه‌ی له‌ناوبردن و ژێرده‌ستكردنی كورد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ترسناك ئاسان ده‌كات.
4- به داموده‌زگاییكردنی سیاسه‌ت و، ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕیشه‌یی و، به‌رجه‌سته‌كردنی پایه‌كانی حوكمڕانیی ڕه‌شید له به‌رزڕاگرتنی یاسا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و فراوانكردنی ڕووبه‌ره‌كانی ئازادییه سیاسیی و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، كه پێداویستییه هه‌نووكه‌یی و ئاینده‌ییه‌كانن.
5- كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و به‌رپاكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
6- به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها باڵاكان و، قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی پێكهاته‌كانی كوردستان و، هینانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندوو، بنه‌مایه‌كی گرنگی كاری كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه و، ئه‌و نیشتمانه به هی هه‌مووان ده‌زانین و، هه‌مووان مافی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و، ئازادیان تێیدا هه‌یه.
7- به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری كار و بانگه‌وازی ئیسلامیی له چوارچێوه‌ی كار و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی نێو گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان.
8- پاراستنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان.
9- داكۆكی كردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا و ڕێزگرتن له سیستمی فیدراڵی و به‌هێزكردنی پایه‌كانی حوكمڕانیی ڕه‌شید له وڵات‌دا.
10- هۆشیاركردنه‌وه و پێگه‌یاندنی تاك له ڕووی سه‌رڕاستیی و دڵسۆزیی و ڕه‌وشتبه‌رزیی له سیاسه‌ت كردن و، به‌زه‌یی و په‌رۆشبوون له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سدا.
11- ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌وه‌ندی كوردی له هه‌نده‌ران و هه‌ماهه‌نگیكردنی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
12- كۆنگره داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تێزی گفتوگۆ كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای جیهان و ناكۆكیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ری، به‌تایبه‌تی پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه، كه به به‌رچاوی دونیاوه جینۆساید ده‌كرێن. هه‌روه‌ك پاڵپشتی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییشدا كۆنگره سوپاسی هه‌ركام له‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد كه له به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی كۆنگره‌دا هاوكار بوون:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق.
دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كان.
به‌شی كۆمه‌ڵه و پارته سیاسییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر.
دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر.
ئیداره‌ی هۆڵی مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵڵا.
سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و میدیاكاران كه به‌شێكی زۆری كاره‌كانی كۆنگره‌یان ڕووماڵ كرد.
كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
25ی موحه‌ڕڕه‌می 1447ی كۆچی
20/7/2025ی زاینی
30 پووشپه‌ڕی 2725ی كوردی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە