7 کاتژمێر پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد
بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵ، بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز : مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەم و هەڵبژاردنەوەی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لە ئەرکە ڕێکخراوەیی و نیشتیمانیەکان بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین، کۆنگرەکەتان وێستگەی کاری پێکەوەیی و هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی بەهێزکردنەوەی بەرەی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستاندا، بە تایبەت هەرێم و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی دەرگیری کۆمەڵێک قەیرانی سیاسیی و دامەزراوەیی و دارایی و یاساییە، کە پێویستی بە چارەسەر و بڕیاری بە کۆمەڵ و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیە، بە ئامانجی لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی و بارگرانیەکانی ژیانی هاونیشتیمانیان و قەیرانی دارایی.
دوبارە، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
دانا ئەحمەد مەجید
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە