8 کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

شێخ ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

شێخ ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵ، بەڕێز شێخ ئەدهەم بارزانی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ برای بەڕێزم/ مامۆستا عەلی باپیر
بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوەو هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆك، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی کادر و لایەنگرانتان دەکەم و ئومێدەوارم کۆنگرەی ئەمجارە ببێتە هۆکاری زیاتر ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و بەدەستهێنانی ئامانج و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان.

کۆمەڵی دادگەریی وەك هێزێکی کاریگەر لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی سەنگ و قوڕسایی خۆی هەیە و جگە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم، پێگەیەکی بەهێزیشی لەسەر ئاستی عێڕاق و ناوچەکە هەیە.

هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتن و بەخششی زیاترتان لە ئەرکە حزبی و نیشتیمانییەکان و لە ڕێچکەی حزبایەتیدا بۆ دەخوازم.

براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
١٩/٧/٢٠٢٥ 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    شێخ ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێڕاقی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان/کوردسات پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمەڵ كارى زیاتر بۆ گرنگیدان بە بەها بەرزە ئیسلامییەكان لە كۆمەڵگەدا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاراستن و بەهێزكردنی قەوارەی هەرێم كارێكی كۆمەڵی دادگەری دەبێت لە دوای كۆنگرە

سەرەتا