6 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی به ته‌واوه‌تی چه‌سپاند
دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دوو سكاڵای دژ به "هێنانه‌كایه‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه" ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڵاوی كرده‌وه: سكاڵاكانی تایبه‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕه‌ت كرانه‌وه.
سكاڵای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئه‌میر كامیل مه‌عمورییه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆككۆماری عێراق تۆمار كرابوو و داوای كردبووفه‌رمانسالاری ده‌ربكرێت بۆ ڕاگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
سكاڵای دووه‌میش له‌لایه‌ن پێنج په‌ڕله‌مانتاری عه‌ره‌به‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی تۆمار كرابوو و تیایدا داوا كرابوو سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر یاسای هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و پڕۆسه‌كه به نایاسایی بناسێنێت.
دادگای فیدڕاڵی بۆ هه‌ردوو سكاڵاكه ڕایگه‌یاندووه: بڕیار درا به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سكاڵاكه دژ به یاسای پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
لای خۆیه‌وه نوخشه ناسیح، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له ئه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه كۆتا به‌ربه‌ستی به‌رده‌م یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه تێپه‌ڕی و دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دا و دژه‌كان ڕه‌ت كرانه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە