7 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كرد
بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵ، بەڕێز د. عەلی محێدین قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
برای بەرێزمان: جەنابی مامۆستا عەلی باپیر
السلام علیکم ورحمة الله
بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و بەخشینەوەی متمانە بە بەڕێزتان بۆ سەرۆکایەتی کۆمەڵ و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی.
پیرۆزباییەکی برایانە لە جەنابتان و برایان و خوشکانی سەرکردایەتی دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم کە سەرکەوتووتان بکات و پشتیوانتان بێت بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان.
لەگەڵ ڕێز و سڵاو دووبارە
براتان
د. عەلی محێدین قەرەداغی
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی
٢٠ی تەموزی ٢٠٢٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە