2 رۆژ پێش ئێستا
315 جار خوێنراوەتەوە
دوێنێ ده هه‌زار دۆلار؛ ئه‌مڕۆ خێرخوازێك شتێكی جیاوازتری به غـ.ـ.ه‌ز.زه به‌خشی
په‌یام
ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی خێرخواز له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ردانی نوسینگه‌ی ده‌زگای به‌خشینی له شاره‌كه كردووه و ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئاڵتوونی له ڕێگای ده‌زگای به‌خشینه‌وه به لێقه‌وماوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌خشیوه.
هاوكات دوێنێیش کاسبکارێکی سلێمانی بڕی ده هه‌زار دۆلار (یه‌ك ده‌فته‌ر)ـی له ڕێگای ده‌زگای خێرخوازی به‌خشینه‌وه و له‌میانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری مادی ده‌زگاكه بۆ ژنان و منداڵانی برسیی كه‌رتی غه‌ززه به‌خشی..
كاسبكاره‌كه‌ی سلێمانی مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه كه ناوی نه‌هێنرێت، ده‌زگای خێرخوازی به‌خشینیش پسووڵه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی بۆ كردووه و هاوشێوه‌ی هاوكارییه مادییه‌كانی دیكه ده‌یگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ستی خۆیی و به‌و هاوكارییانه شیر و خواردنی پێویست له ڕێگای ده‌زگا خێرخوازییه جیهانییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته كه‌رتی غه‌ززه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە