1 رۆژ پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
پلەی گەرما لەناوچەکانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاست
پەیام
کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەراورد بەچەند هەفتەی رابردوو، پلەی گەرما لەناوچەکانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاست و لەگەرمیان ٥٠ پلەی سیلیزییە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 25-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 15 – 25 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (8 – 10) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکوورو باشورى رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە شێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە هەندێک شوێن کەمێک بەرزتر دەبێتەوە وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سبەى شەممە 26-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت.
خێراى با / مام ناوەند ( 15– 25 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما /نزمتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 50 پلەی سیلیزی
25-07-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە