24 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆى بایكۆتی ژینگەپارێزان كوچە و كۆڵانەكانی قەزاى سۆران زبڵ و خاشاك دایپۆشیوە
پەیام
ماوەی سێ رۆژە كارمەندانی ژینگەپارێز لە ئیدارەی سۆران بایكۆتی كارەكانیان كردووە، بەهۆیەوە بازاڕی سۆران و كوچە و كۆڵانەكان پڕ بوون لە زبڵ و خاشاك، ئەمەش دیمەنێكی ناشرینی بە شار بەخشیوە سەڕەرای ئەوەی بەهۆی گەرمای بەتینەوە بۆنی ناخۆشی ئەم زبڵ و خاشاكە هاوڵاتیانی بێزار كردووە.
ماوەی سێ مانگە كارمەندانی ژینگەپارێز مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە و دەڵێن تا مووچەمان پێنەدرێ دەست بە كار ناكەینەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە حكومەت مانگانە بڕەپارەیەك لە دوكاندارەكان بەناوی فڕێدانی زبڵ و خاشاك وەردەگرێ، بەڵام ئەمە دۆخی ژینگە پارێزانە.
پەیامنێرمان ئازاد ئۆمەراوایی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە