1 رۆژ پێش ئێستا
274 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ دوایین رۆژه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك
ئه‌مڕۆ دوایین رۆژه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆراك، له ئه‌گه‌ری درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌شی بڕیار وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان نه‌كردووه‌ته‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان پێ نه‌درێت.
دوای دوو مانگ له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی فۆڕمی خۆراك له هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوایین رۆژه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا فۆڕمه‌كه‌یان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، ئه‌وانه‌ی فۆرمه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان ڕاده‌گیرێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان %78ـی هاووڵاتییان فۆرمی ئه‌لیكترۆنی به‌شه‌خۆراكیان پڕكردووه‌ته‌وه و داواشی له هاونیشتمانییان كرد په‌له بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ی.
پاش یه‌كی ئاب، قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانیان تۆمارنه‌كراوه یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی نیشتمانی‌یان ته‌واونه‌كردووه یان تازه هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه.
له قۆناغی دووه‌مدا خزمه‌تگوزاریی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی بێ به‌رانبه‌ر نامێنێت و به بڕێك پاره ئه‌نجامده‌درێت، بۆ هه‌ر یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و پاره‌كه‌ش بۆ به‌غداد ده‌نێردرێت.
پڕۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك ئامانج لێی لابردنی فۆرمی كاغه‌زه، هاوكات لابردنی ناوی مرد و شه‌فافكردنی پڕۆسه‌ی به‌شه خۆراكی هاووڵاتیانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە