15 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی سۆران كەوتووەتەوە و گومان دەكرێ بە دەستی ئەنقەست بێ
پەیام
پەیامنێری پەیام لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: دوانیوەرۆی ئەمرۆ ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی ئیدارەی سۆران كەوتۆتەوە و دوكەڵ ئاسمانی قەزای ڕواندز و سۆرانی داپۆشیوە.
لەو بارەیەوە بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران دەڵێت: كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە زەحمەتە بەهۆی ئەوەی زبڵی زۆری لێیە و ئاگر تەواوی زبڵەكەی گرتووەتەوە.
پەیامنێری پەیام ئەوەیشی باسكردووە ئاگركەوتنەوەكەی زبڵخانەی سۆران هاوكاتە لەگەڵ گۆڕینی كۆمپانیای پاككەرەوە لە سۆران بە كۆمپانیایەكی دیكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە