23 کاتژمێر پێش ئێستا 6238 جار خوێنراوەتەوە

لە سلێمانی ١٠٠ گەڕەكی دیكە كارەباكەیان بوو بە كارەبای ٢٤ كاتژمێری

پەیام

زیاتر لە 100 گەڕەكی دیكەی شاری سلێمانی كارەباكەیان بوو بە كارەبای 24 كاتژمێری.

‏بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە زیاتر لە (100 ) گەڕەكی دیكەی ناو شاری سلێمانی كارەبایان بووەتە (24) كاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕوونیشی كردەوە، كە ئەو 100 گەڕەكە دەكەونە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوە كرد، دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی ڕووناكی، ئێوارەی ئەمڕۆ دەست کراوە بە پێدانی كارەبای بەردەوام بەو گەڕەكانە، كە زیاتر لە 117 هەزار هاوبەشی كارەبا لەخۆ دەگرن و دەكەونە سەر 125 فیدەری كارەبا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، باسی لەوەش كرد، بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی هاوبەشانی پرۆژەی ڕووناكی دەبن بە 257 هەزار هاوبەشی كارەبا.

 

ناویگەڕەکەکان:

گوڵه‌باخ و خوار نه‌خۆشخانه‌ى شۆرش+ گه‌ڕه‌كى كانیاو+ گه‌ڕه‌كى كازیوه‌+ گه‌ڕه‌كى كازیوه‌ نزیك وویستگه‌ كازیوه‌+ كۆمپانیاى نه‌وزاد - به‌شى 2+ پرۆژه‌ى ئاو و زانكۆى گه‌شه‌پێدان+ كۆمپانیاى نه‌وزاد + گه‌ڕه‌كه‌كانى نزیك مزگه‌وتى فه‌جر+ خوار به‌رزاییه‌كانى قه‌یوان+ به‌رامبه‌ر دیلان ستى + دیلان سیتى+ كۆمپانیاى بیابان نزیك عباس باراوى+ قڕگه‌ى كۆن+ خواركۆمپانیاى بیابان +به‌شێكى كۆمپانیاى نه‌وزاد+ شێخ ئاباد نزیك به‌نزینخانه‌ى پێشه‌وا.
گه‌ڕه‌كى چوارچرا+ گه‌ڕه‌كى چوارچرای نوێ + كه‌نه‌سوره‌ + كورد ستى+ كوردسیتى +كوردسیتى 2+ دیه‌ سیتى+ وڵوبه‌+لوبنان سیتی + صائب سیتى+ ئه‌وین سیتى ( به‌شێكى فیده‌ره‌كه‌)+ چوارچراى نوێ + باڵامبۆ.
فڕۆكه‌خانه‌+ به‌كره‌جۆ خوار شاره‌وانى كۆن+ به‌كره‌جۆ نزیك كاتب عدل+ به‌كره‌جۆ نزیك مزگه‌وتى زه‌هاوى+ گه‌ڕه‌كى گۆران+ گوندى بابان+ كۆسه‌ى چه‌م+ شنیار سیتى ( به‌شێكى فیده‌ره‌كه‌) + زراعه‌ داخلى كچان + چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى + ئامادەیی پیشەسازیی به‌كره‌جۆ + به‌شێكى به‌كره‌جۆى كۆن + نه‌خۆشخانه‌ى به‌كره‌جۆ غاباته‌كه‌+ دائیره‌ى زراعه‌ ئاواره‌كانى كه‌ركوك+ گونده‌كانى عزیز ئاوا+ خه‌لیفاوا+ كانى گۆمه‌+ ئاوباره‌+ گه‌شتیارى میونخ + هاى كرێست پشتى خه‌لوه‌تگه‌ی پیری+ زانكۆى ئه‌مریكى+ گه‌ڕكى نزیك مزگه‌وتى ئیحسان + گه‌ڕه‌كى كۆسه‌ى بان + ده‌روازه‌ سیتى.
1 و2و3 + سه‌یرانگاى نه‌ورۆز+ سیتى سینه‌ما + گه‌ڕه‌كى قلیاسان + گه‌ڕه‌كه‌كانى نزیك وویستگه‌ى سه‌رچنار+ شه‌هیدانى سه‌رچنار + بازاڕى سه‌رچنار+ ماڵه‌كانى نزیك ئوتێل ئه‌بوسه‌نا+ پاك سیتى + گردى سه‌رچنار + باران سیتى + هه‌وارى شار + هه‌وارى شار خوار پاركى هه‌وار+ گه‌ڕه‌كى كانى به‌ردینه‌ + مایۆركا سیتى + كانى حه‌مه‌ وكانی پیره‌ + زه‌رگه‌ته‌ى كۆن +گه‌ڕه‌كى هه‌ره‌وه‌زى + گه‌ڕه‌كى كانى كورده‌ + گه‌ڕه‌كى لاى گرده‌ بڕاوه‌كه‌
گه‌ڕه‌كى نزیك مزگه‌وتى ئه‌حمه‌د دارتاش+ گه‌ڕه‌كى پشت مزگه‌وتى شێخ سه‌عید+ مه‌لا داود+ هه‌وارى شار لاى دائیره‌ى خۆراك + هەوارى شار + تاڤگه‌ + خێوه‌ته‌ + گه‌ڕه‌كى + كانى كورده‌ + فه‌رمانبه‌ران+ زه‌رگه‌ته‌ى كۆن + كانى سپیكه + هه‌وار + كانى سپیكه‌
سه‌روه‌رى +زه‌رگه‌ته‌ى كۆن
تجارى پردى كۆبانێ تا به‌نزینخانه‌ى به‌ختیار
كه‌ڵه‌كن
كوردسات +سارداو
به‌رامبه‌ر گۆڕستانى كه‌ڵه‌كن
سیتى تاوه‌ر (به‌شێكى فیده‌ره‌كه‌)
گه‌ڕه‌كى كوردسات
تونێڵى پێشڕه‌و
گاردن سیتى
رۆژ سیتى + ئیمپایه‌ر
گوندى ئه‌ڵمانى
هه‌وارى شار
توه‌ سپى
توه‌ سپى تازه‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی ئیدارەی سۆران كەوتەوە و دوكەڵ ناوچەکەى داپۆشی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكەی توركیا یەكەم كۆبوونەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی سۆران كەوتووەتەوە و گومان دەكرێ بە دەستی ئەنقەست بێ

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سلێمانی ١٠٠ گەڕەكی دیكە كارەباكەیان بوو بە كارەبای ٢٤ كاتژمێری

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین دە هێندەی غەززە هاوكاریی ناوخۆ و پارچەكانی دیكەی كوردستانی كردوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركووك.. ئه‌نجومه‌نی فتوا داوای كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان و گه‌مارۆدراوان ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دانیشتووی كفری گردبوونه‌وه‌

سەرەتا