15 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكەی توركیا یەكەم كۆبوونەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات
پەیام
یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكەی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا پەرلەمانی توركیا بڵاوی كردووەتەوە كە نوعمان كزرنزڵموش سەرۆكی پەرلەمان بانگهیششتی سەرجەم ئەنجامانی كۆمیسیۆنی پێكهێنراو لەژێر ناوی توركیای بێتیرۆر كە مەبەست لێی پرۆسەی ئاشتییە بانگهێشت كردووە بۆ ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو، كۆبوونەوەكە ڕۆژی پێنجی ئاب سێ شەممە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ڕێوڕەسمەكانی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و تێیدا نوێنەرانی پارتە سیاسییەكان هەڵسەنگاندنی خۆیان ئەنجام دەدەن و میكانیزم و بنەماكانی كاركردنی كۆمیسیۆنەكەیش دیاری دەكرێت.
دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە ٢٧ شوباتی ٢٠٢٥دا، لەسەر بنەما و پێداگری لەسەر (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی)، پەکەکە بە شێوەیەکی خێرا، کۆنگرەی خۆی بەست و بریاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەسەند کرد. لە بەرواری ١١ تەموزیشدا، لە پێناو پڕۆسەى ئاشتیی لەمەراسیمێکی تایبەتدا، نمایش و مەراسیمی چەکدادان و سوتاندنی چەکەکانی بە شێوەی ئاشکرا بەڕێوەبرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە