23 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
بەشێک لە ئاوی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ سیتی و ڕێستۆرانت و ئوتێلەکان دەدزرێت
پەیام
كەناڵی ئاسمانیی پەیام بەدواداچوونی بۆ كێشەی بێ ئاوی لە
سلێمانی كرد و بۆی دەركەوت، بەشێك لە ئاوی پرۆژەی دوكان - سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە
و ئاوەكەی بۆ ژمارەیەك سیتی و رێستۆرانت و ئۆتێل بەكاردەهێنرێت.
ئەو شوێنەی ئاوەكەی لێ دەبرێت لە ناوچەی شێركوژ و لەنێوان
گەڕەكەكانی سەرچنارو قولەرەیسی، كەڕۆژانە سەدان تەنكەری ئاوی لێ بار دەكرێت و بۆ
شوێنی تایبەت دەبرێت.
بەشێك لە هاووڵاتیانیش دەڵێن، كێشەی بێئاوی لە سلێمانی دەستكرد
و دروستكراوە و خەڵكی ناچار دەكات بۆ كڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە