12 کاتژمێر پێش ئێستا 275 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی: 36 ملیۆن كەس فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیان پڕ كردوەتەوە

پەیام 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماری پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكی بڵاوكردەوە و هەروەها وادەی زیادكردن و سڕینەوەی ئەندامانی خێزان و گواستنەوەی ئاشكراكرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بازرگانی، تاكو ئێستا 36 ملیۆن كەس فۆرمی ئەلیكترۆنییان لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە پڕكردوەتەوە و، لەماوەی داهاتووشدا فۆرمی ئەلیكترۆنی بریكارانی خۆراكیش بەردەست دەبێت.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك مامەڵەیەكی ئاسانتر بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان ئاسان دەكات و وردتریش ئامار و داتاكان بە وەزارەتی بازرگانی دەگات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەشڵێت، پاش وردبینیكردن لەو داتا و ئامارانەی كە پاش تەواوكردن و پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی بە وەزارەتەكە گەیشتووە، فۆرمێكی دیكەی ئەلیكترۆنی بۆ بریكارانی خۆراك دەكرێتەوە و پێویستە ئەوانیش بە ئەلیكترۆنی تۆمارببن.

پاش ئەو پرۆسانەیش خزمەتگوزاری زیادكردن و سڕینەوەی ئەلیكترۆنی خۆراك و هەروەها گواستنەوەی شوێنی وەرگرتنی بایەعی دەكرێتەوە كە لە ئێستادا ڕاگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی بازرگانی: 36 ملیۆن كەس فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیان پڕ كردوەتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق جەخت لە وەرگرتنی غازی پێویستی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەكاتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: تاوانبارێكی گەورەى دۆسیەى ئەنفال ـمان دەستگیركرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بەرهەمهێنانی یەكەمین كامێرای گەرمیی ڕاگەیاند کە لە ناوخۆدا دروستدەکرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەش شاری عێراقی لەنێو لیستی 15 گەرمترین شارەكانی جیهاندان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق پێشوازی دەكات لە دانپیانانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دەوڵەتی فەڵەستین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌وت كۆچبه‌ر له‌ لیبیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ هۆشداری له‌ گرووپه‌ میلیشیاكانی عێراق ده‌دات

سەرەتا